وەزارەتی كارەبا: هەوڵدەدەین لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەری بڕانی کارەبا بکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە و هەندێکجار دەبڕێت؛ هەوڵدەدەن لە ماوەی دوو رۆژدا چارەسەری ئەم بابەتە بکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و كۆمپانیای دانەغاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمیكردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 800 مێگاوات دابەزیوە و هەندێکجار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا و هەوڵدەدرێت ئەم پرۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
Total
0
Share