شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی بەفریش هەیە

سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی ناوبەناوی باران هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی گەرمیان بە بڕی جیاواز دەگرێتەوە.

راشیگەیاند، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و ناوچەیەكی پەستان نزمی لاوازی دەریای سوور لە رۆژی پێنجشەممە و هەینی هەندێك كات ئەگەری بارانبارین هەیە بە بڕی جیاواز و رۆژی شەممە كەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

دەشڵێت، ” لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرمی 6 تاوەكو 8 پلە دادەبەزن و بە رۆژ فێنك و بەشەو سارد دەبێت. و لە زنجیره چیاكانی بەرزتر لە 2500 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە بەزۆریش لە ئێوارەی پێنجشەممەو هەندێك كاتی ڕۆژی هەینی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share