بافڵ جەلال تاڵەبانى پێشوازى لە شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە بەڕێز شێخ مادیح شێخ عوسمان نەقشبەندی، کەسایەتی دیاری ئاینیی کوردستان و سەرپەرشتیاری خانەقاکانی نەقشبەندی.

لە دیدارێکدا دووپات لە پێویستی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاینی و ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان و پاراستنی بەها باڵا و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لەپێناو برایەتی و یەکڕیزی گەلی کورد و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەیدا بە رۆڵی ئەرێنیی شێخانی نەقشبەندی و مورید و شوێنکەوتووانیان لە کاری چاکەکاری و خواپەرستی و بەهێزکردنی بیروباوەڕی میانڕەوی و پێکەوەیی رێبازەکان و رایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە لە تەریقەت و پیاوچاکان و زانایان و مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی و خانەقا و تەکێکان دەڕوانێت کە لە هەموو قۆناغەکاندا خزمەتی بەرچاویان بە گەلەکەمان و شۆڕشی کوردایەتی کردووە و رێبازی نەقشبەندییەکانیش کە خاوەن تەریقەتێکی مرۆڤ دۆستانە و کراوەن، چاکەیان بەسەر هەموواندا هەیە و بە پێزانینەوە لێیان دەڕوانین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای دهۆك لەسەر پشتیوانیكردنی چالاكوانانی بادینان هونەرمەندێك بە زیندانیكردن سزادەدات

لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر هونەرمەندێكدا سەپێنرا بەهۆی بڵاوكردنەوەی كلیپێكی پشتیوانی لە چالاكوانانی بادینان. سزاكە…
Total
0
Share