بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکانەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە داخران

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکاندارانی ناوبازاڕی هەڵەبجە دوکانەکانیان داخست.

هاوشێوەی دوکاندارانی سلێمانی، دوکاندارانی هەڵەبجەش دوکانەکانیان داخست وەک پاڵپشتی و هاوسۆزییەک بۆ مانگرتووانی سلێمانی.

ماوەی 15 رۆژە 13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و خێمەیان هەڵداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share