ناڕەزایەتییەکان دژی رفاندنی عەلی سیاسی دەستیانپێکرد

لەدوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و رفاندنی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵمەتێکی ناڕەزایەتی لەلایەن چالاکوانان و رۆژنامەنووسان دەستیپێکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە رفێندرا و لەو بارەیەشەوە هێمن عەبدوڵا نووسەر لە شاری هەولێرەوە نووسیویەتی، “جگە لە خەمخۆری گشتی، نیشتمانپەروەری، راستگۆیی چیتر لە چالاکوان(عەلی سیاسی) بەدیناکەم، رەخنەکانی تەنزەکانی ئەم چوارچێوەیە تێناپەڕێنێت، ئەو نە شەیدای پلە و پۆستە نە شەیدای پارە و سامانە، ئازادی بۆ چالاکوان عەلی سیاسی”.

لەلایەکی دیکەشەوە زانا حەسەن رۆژنامەنووس نووسیوویەتی، “رفاندن و دەستگیركردنی عەلی سیاسی كارێكی ترسنۆكانەیە ئەو بەئاشكرا قسەی كردووە وقەڵەمی بەدەستەوەیە نەوەك فیشەك و تەعزیب بەهیواین بەزوویی چارەنوسی دیاریبكرێت”.

هاوکات محەمەد کیانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیوویەتی، ” پێشمەرگە و چالاكوانی مافی مرۆڤ و دژی جینۆسایدی گەلی كورد وچەكی كیمیاوی و جاشە ئەنفالچیەكان و داواكاری دادگاییكردنیان بە باوكی قایمقانی هەولێرەوە. پارتی بەرپرسە لە ژیان و سەلامەتی تێكۆشەر و جوامێرد و یەكسانخوازی و خەمخۆر و خۆشەویستی سەجەم كوردستان عەلی سیاسی، دەبێت بەزووترین كات ئازادی بكات و قەرەبووی بكاتەوە و داوای لێبوردنی لێ بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە. سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی…
Total
0
Share