بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای سەرەكی هەڵەبجە – خورماڵ نزیك گوندی ” زەردەهاڵ ” بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكەوە شۆفێری ماتۆڕسكێلەكە بەسەختی برینداربوو .
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراوە.