پۆلیسی گەرمیان: کەسێک لەکاتی راوەماسیدا گیانیلەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “لەکاتی راوەماسیدا کەسێک بە کارەبا گیانیلەدەستدا”.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی دوو شەمەی رابردوو سێ کەس بەمەبەستی راوەماسی چوونەتەسەر رووباری سیروان کارەبایان لەئاوەکە داوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی عمران محەمەد لەدایکبووی 1996 دانیشتووی کانی کرمانج بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

وتیشی، دەستبەجێ پۆلیسی بنکەی ناحیەی مەیدان چوونە شوێنی رووداوەکە دوای رەوانەکردنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان دەستیان گرت بەسەر مۆلیدە و ئەو کەرەستانەی کە بەمەبەستی راوکردن بەکاریانهێنابوو.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وت، ئەو دوو کەسەی کە لەکاتی رووداوەکە لەگەڵی بوون بەناوەکانی ( ع- م -ع ) وە ( س -ع – م ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 28ی راوکردنی گیاندارەئاوییەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر دەستگیرکراون

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایکردووە، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه‌

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه”. ‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی وەستانی راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە و کاریپێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە…
Total
0
Share