رۆژنامەنووس بەختیار سەعید بە بڕیاری دادوەری راگیرا

رۆژنامەنوس بەختیار سەعید لەسەر داوایەکی یاسایی وەزیری پەروەردە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیاری راگرتنی بۆ دەرچوو.

رۆژنامەنووس بەختیار سەعید بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر داوایەکی وەزیری پەروەردە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیاری راگرتنم بۆ دەرچوو تا 27 ی ئازار ئازادناکرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، من رۆژنامەنووسم نەدەبوو بە ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیربکرێم، بەداخەوە لەبەرئەوەی باسی گەندەڵیم کردووە بێ ئەوەی ناوی کەس بهێنم دیارە وەزیری پەروەردە رقێکی لەدڵدایە بەرامبەر بە من ئەو داوایەی لە دژ تۆمارکردووم.

وتیشی، ئەگەر بارمتەی یاسایشم بۆ بکەن تازە نامەوێت لە زیندان دەمێنمەوە، چونکە ئەوەی دز و پیاو کوژ و گەندەڵە لە دەرەوە دێت و دەچێت، بەڵام لەولاوە من زیندانیدەکرێم کە هیچ کام لەوانەم نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکرات لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامدەبن.   سەعدی ئەحمەد…
Total
0
Share