کۆمپانیای بریتش پتڕۆڵیۆمی بەڕیتانی، بڕی 25 ملیار دۆلار لە پرۆسەی چاکسازیکردن لە نەوتی کەرکوکدا خەرجدەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای (بریتش پتڕۆڵیۆم)ی بەڕیتانی، بەنیازە لە چوارچێوەی پلانەکانیدا بڕی 25 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە نەوتی کەرکوکدا خەرجبکات.
ئاماژە بەوەشدراوە، هۆکاری خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە نەوتی کەرکوکدا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامە تایبەتەکانی کۆمپانیا بەڕیتانییەکەیە کە لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا کارییان لەسەر دەکات، وەک بەرزکردنەوەی توانای وەبەرهێنانی کێڵگە نەوتییەکان.
مانگی رابردوو، لە چوارچێوەی سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەڕیتانیا، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (بریتیش پتڕۆڵیۆم) ئەنجامدرا، تایبەت بە وەبەرهێنان و چاکسازیکردن لە چوار کێڵگەی نەوتی شاری کەرکوکدا.