لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی سێ لەم هەفتەیەدا بۆ بەغداد دەنێردرێت تاوەكو بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، زۆرینەی فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی سێیان تەواوكردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەبوو كە لیستەكان ئامادەبكرێت تاوەكو لەلایەن گەنجینەكانەوە پەسەندبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد بنێردرێت تاوەكو بەر لە جەژنی رەمەزان پارەی مووچە تەموویل بكرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share