محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەئێستادا زۆر باشە و پێشتریش باش بووە.
وتیشی، یەکێتی و پارتی سەردانیان کردووین، بەڵام تائێستا لە کۆبوونەوەکانماندا باسی بەشداریکردنی حکومەت نەکراوە.
لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، “هیوادارم رۆژی 16/3 هانیان بدات و زوو حکومەت پێکبهێنن و کۆتایی بە کێشەکان بهێندرێت”.