ئەمریكا داوای لە عێراق كردووە بەپەلە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

ئەمریكا فشاری لە عێراق كردووە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە عێراق كردووە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپەلە دەستپێبكاتەوە.

پێشتریش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس بۆ راگرتنی هەناردەكردنی نەوت، تاوەكو ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
Total
0
Share