رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەکێتی بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەركەوت زەكی وەك سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا، سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی زیاد جەباری كرد و وتی، “لە ماوەی كاركردنیدا خەمخۆرانە و یەكێتییانە ئەركەكانی راپەڕاندووە و جێگەی متمانەی هەموومان بووە، لە ئەرك و بەرپرسیارێتیی داهاتووشیدا وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانی دەبین”.

هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەركەوت زەكی كرد، هیوای خواست لەم ئەركە نوێیەیدا سەركەوتووبێت و جەختی لە گرنگیی پێگەی سلێمانی و چەمچەماڵ بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، “پێگەی سلێمانی بۆ ئێمە ستراتیژییە، هەم بنچینەی رێكخراوەییمانە و هەم وزەی بەردەوامیی تێكۆشانی سیاسیی گەلە، بۆیە پابەندین بە خزمەتكردنی زیاتری شارەكە و كاركردن لەگەڵ خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا بۆ مسۆگەركردنی داهاتوویەكی باشتر”.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە خەباتی خەڵكی خۆشەویستی چەمچەماڵ لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و وتی، “ئێوە لانكەی كوردایەتین و ناوچەكانتان شایستەی ئاوەدانیی زیاترن، دڵنیابن لە جاران بە پەرۆشتر كار دەكەین تاوەكو زیاتر خزمەتتان بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
Total
0
Share