نرخی زێڕ جارێکی دیکە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و نوێترین ریکۆردی شکاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 984 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا، بەشێکی پەیوەندی بەو خواستەوە هەیە کە لەسەر ئەو کانزا رەنگ زەردە دروستبووە، ئەمە جگە لەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی دیکەی جیهان روودەدەن.
سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بە تایبەت لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، بە کەمکردنەوەی نرخی سوودەکانی، بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.