مەزڵوم عەبدی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، قوربانیدانی سورییەكانیان بۆ ئازادی و كەرامەت و دادپەروەری لەبیرە كە رێز لە خواستەكانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێكی دیموكراسی و فرەیی بگرێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس پەیامێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند، “لە یادی 14مین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا، قوربانیدانی سورییەكانمان بۆ ئازادی و كەرامەت و دادپەروەری لەبیرە”.

دەشڵێت، “گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە كە ڕێز لە خواستەكانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێكی دیموكراسی و فرەیی دەگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share