رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە ناوەڕاستی مانگی چواردا، پەکەکە لەڕێی بەیاننامەیەکەوە، وادەی کۆبوونەوەیەک رادەگەیەنێت کە تێیدا، دەستدەکات بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و چەکدانان.

دەشڵێت، ئەنقەرە چاوەڕێی دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەکە دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم پرسە.

رۆژی 27/2/2025، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا داوای لەو رێکخراوە کرد، کە چەک دابنێت و خۆێ هەڵبوەشێنێتەوە. دواتر و رۆژی 1/3/2025، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، “ئێمە لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیەنین تاوەکو ئەو کاتەی هێرش نەکرێتە سەرمان، هیچ هێزێکمان کردەوەی چەکداری ئەنجام نادات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

پارێزگاری هەولێر باس لە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە بەرامبەر…
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
Total
0
Share