بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دابەشبكەن و دەشڵێت، “ناگەڕێمەوە بۆ بەغداد”.
رێباز حەملان، بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئازاریش دابەشبكەن.
وتیشی، “تەواوی وەزیرەكان راسپێردراون لە پێناو ئەوەی بەخێرایی بەپێی رێكارە نوێیەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 3 بكەن”.
ئەوەشیخستەڕوو، دەمانەوێت پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكەین و بۆ ئەو مەبەستەش لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغداد دەكەین بۆ ئەوەی كێشە لە لیستی مووچەدا دروستنەبێت”.
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ پۆستەكەی لە بەغداد رێباز حەملان ئاشكرایكرد، ” بەهیچ شێوەیەك من ئامادە نییم بگەڕێمەوە بەغدا و ناشگەڕێمەوە”.