دادگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی باشترین مامەڵەی یاسایی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و خێراتر راییكردنی دۆسیەکانیان بڕیاردرا بە دیاریكردنی یەك دادگا (دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/1) بە بینینی دۆسیەکانی تایبەت بە یاسای رۆژنامەگەری.
بەپێی نووسراوێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بڕیاردراوە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/1) بە تایبەتمەند دەبێت بینینی دۆسیەکانی تایبەت بە یاسای رۆژنامەگەری.
هەر بەپێی نووسراوەکە، سەرجەم داواکانی پەیوەست بە رۆژنامەنووسان دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێن بۆ یەکلاکردنەوەیان.
