بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ کەش جێگیردەبێت و پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە
ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، بەراورد بە رۆژی پێشووتر پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.