مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم لە کەرکوک: 100 رۆژە یەک مووچە دراوە

مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم لە کەرکوک رایانگەیاند، “100 رۆژە حکومەتی هەرێم یەک مووچەی دابەشکردووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئازاری 2025، مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم لە کەرکوک، دژی دواکەوتنی مووچە گردبونەوە و رایانگەیاند، “100 رۆژە حکومەتی هەرێم تەنها یەک مووچەی دابەشکردووە داوا دەکەین مانگ بکرێتەوە بە 30 رۆژ و مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت”.

باسیان لەوەشکرد، “داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین چیتر گرفت لەبەردەم داواکاریی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر حکومەتی هەرێم دروستنەکات”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

د. كامەران قەرەداغی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا لە چاوپێكەوتنێكی میدیادا رایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، پەتای…
Total
0
Share