پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوە گەردوونی و جیۆفیزیكییەكان لە میسر بڵاویکردەوە، بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان 30 ی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوە گەردوونی و جیۆفیزیكییەكان لە میسر ئاشکرایکردووە، مانگی شەوال لە نیوەڕۆ رۆژی شەممە 29 ی ئازار لەدایکدەبێت و بۆ ماوەی حەوت خولەک لە ئاسمانی شاری مەککە دەمێنێتەوە و دەتوانرێت لە ئاسمانی میسر و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەش ببینرێت و لە کاتەکانی ئێوارە لە ئاسمانی کوالالامپور و جاکارتا دەبینرێت.
بەپێی بڕیاری لیژنەی فەتوا و دادگای باڵای وڵاتانی ئیسلامی، راگەیاندنی جەژنی رەمەزان پشت بە بینینی مانگی شەوال لە ئێوارەی 29 ی مانگی رەمەزان دەبەستێت، ئەمەش پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.