سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ” یه‌كڕیزی و تهبايى گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ يادى 55 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی رەسمیی داننان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات، له‌م یاده شكۆدارهدا، به رێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه دهكهينهوه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی، سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه، ده‌كه‌ين”.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت، “رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكهوتهوه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی دیکەی بۆ عێراق نه‌هێنا، ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و رێككهوتننامهيه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی راسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات”.
نێچیرڤان بارزانی، ئەوەش دەڵێت، “وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له رێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، رێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم، دەڵێت، “یه‌كڕیزی و تهبايى، گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان، بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی بهرپرسیاريهتيی نیشتمانی پێكه‌وه كاربكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه، داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی راسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت”.