بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سیمبوولی باڵای یەكێتی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، ‎سیمبوولی باڵای یەكێتی كرد.

لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە لە تەندروستیی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسی و هیوای خواست هەمیشە لەشساغ و تەندروست بێت و بەمێژووە پڕ لە شكۆمەندییەكەیەوە وەك هەمیشە لە خزمەتی یەكێتی و كوردستاندا بێت.

سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی كاك كۆسرەتی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و وتی، “ئەزموونی دەوڵەمەند و پڕ لە شانازیی كاك كۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانەیە و وانەكانی قارەمانێتی و جوامێریی لێوە فێردەبین، ئێمە بەشوێنپێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاودەنێین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندروستە دەبین كە پەیڕەویان دەكرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share