پارێزەری شێروان شێروانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش رۆژی چوارشەممە شێروان شێروانی ئازاددەکرێت.
محەمەد عەبدوڵا پارێزەری شێروان شێروانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێکارە کارگێڕییەکان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر و بوونی کەمتەرخەمی دوێنێ و ئەمڕۆ نەتوانرا ناوبراو ئازادبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رێکارەکان تەواوببن و هیچ گرفتێک نەیاتە پێشەوە رۆژی چوارشەممە شێروانی ئازاددەکرێت.
ئاشکراشیکرد، هەرچەندە چەند کەیسێکی دیکەی لە دادگا ماوە، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر لە ئازادبوونی شێروان شێروانی، ئەگەر کێشەیەکیش دروست بکەن یان فەرمانی دەستگیرکردنی دیکە هەبێت دەکرێت بە بارمتەی یاسایی ئازادبکرێت.