بەهۆی ماراسۆنەوە شەقامێکی هەولێر دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنێكەوە بڕیارە سبەی شەقامێکی هەولێر ماوەی چەند کاتژمێرێک دابخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە رۆژی هەینی 27ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی تاکو کاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆ، شەقامی بازنەیی 60 مەتری، دیوی دەرەوەی شەقامەکە بەڕووی شوفێراندا دادەخرێت”.

پەیوەست بە هۆکاری داخستنی شەقامەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیكردەوە، “بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێرەوەیە، لەماوەی چەند کاتژمێری داخستنەکە، شۆفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکانی هاوڕێک لەگەڵ 60 مەتری وەکو رێگای جێگرەوە بەکاربێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
Total
0
Share