بە بڕیاری مستەفا كازمی قائیمقامی شەنگال دیاریكرا

بە بڕیاری مستەفا كازمی،سەرۆك وەزیرانی عێراق نەجم جەبووری، پارێزگاری نەینەوا وەكو قائیمقامی قەزای شەنگال دیاریكرا.

ڕەعد عەباسی، وتەبێژی حكومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە، مستەفا كازمی فەرمانێكی كارگێریی دەركردووە تایبەتە بە دانانی نەجم جەبووری بە قائیمقامی شەنگال كە قەزاكە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە.

ئاماژەی بەوە كرد،  نووسراوەكە ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتووەتە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا.

ئاشكرایكرد، ڕۆژانی پێنجشەممە نەجم جەبووری پارێزگاری نەینەوا لە قەزای شەنگال دەوامدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share