راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆسەر بەغداد.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ”.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا “داواکاریی گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردووە و پێداگیربووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجامبدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام شاندی حکومەتی عێراق لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگریی یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی 77ـی یاسای بودجەی عێراق، ناتوانن ئەوکارە ئەنجامبدەن.

سامان سیوەیلی ئەوەشی راگەیاندووە، لەم بارەیەشەوە ئەم رێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردووە و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share