بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكەلتووركردنی یەكترقبووڵكردن نیشانەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ڕایدەگەیەنێت، ڕێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە، نیشانەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ‌‎بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی وت، “هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، پەرەپێدانی ڕۆحی لێبووردەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەكان”.

‌‎سەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، ڕێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكەلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە، نیشانەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە. هیوادارم هەموومان لەو پێناوەدا خەبات بكەین و ئاشتی و برایەتی ئامانجی هەموولایەك بیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بازرگانێك به‌ 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆینه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 92 كیلۆگرام ماددەی هێرۆینەوە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانەوە لە هەولێر دەستگیركرا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share