لەبارەی دۆخی سوریا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت

جێگری نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، واشنتن و مۆسکۆ سەبارەت بە دۆخی سوریا داوای كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی داخراویان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.

دیمیتری پۆلیانسكی، جێگری نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێشبینی دەكەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی ئاسایش، كاتژمێر 05:00ـی ئەمڕۆ بەكاتی مۆسكۆ، كۆبوونەوەكە ئەنجامبدات.

لە رۆژی 6ـی ئازارەوە، جارێکیتر شەڕ بەرۆکی سوریای گرتەوە، ئەمەش دوای هێرشی گروپێک کە دەوترێت سەر بە بەشار ئەسەدن، بۆسەر گروپە چەكدارەكانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سوریا و هاوڵاتییانی مەدەنی؛ تائێستا سەدان کەس بوونەتە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share