لەبارەی هەڵەبجەوە چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دووپاتدەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، فراكسيۆنی یەكێتی پێشوازی لە وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و لە دیدارەكەدا باس لە دوا هەنگاوەكانی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەفدی سەردانیكار ستایشی رۆڵی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و هەوڵەكانیان بۆ پێگەیاندنی پڕۆژەیاساكە و دروستكردنی سازانێكی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرزنرخاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35% زیادیکردووە، یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا…
Total
0
Share