وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند دوابەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان لەماوەیەکی نزیکدا ناوەکان رادەگەیەنرێت و یەکەکان بەسەر کەمدەرامەتان و کرێنشیناندا دابەشدەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، وتەکانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا بووە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرجەم جێگری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت بۆ نیشتەجێبوون، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری کرێنشینان ئامادەبوون و تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی دواھەنگاوەکانی جیاکردنەوەی ناوی ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت، رۆژی 8ی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە رێوڕەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتییانی کەمدەرامەت راگەیاند و لەماوەی کارابوونی فۆڕمەکە زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆڕمی یەکەکانی کرێنشینان و کەمدەرامەتانیان پڕکردەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو…
Total
0
Share