كەركوك.. فەوجێكی پۆلیس بۆ پاراستنی زەویوزاری جووتیاران پێكدەهێندرێت

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی زەویزواری جووتیارانی پارێزگای كەركوك و لەسەر داوای خودی پارێزگار فەوجێكی پۆلیس لە سەرجەم پێكهاتەكان پێكدەهێندرێت.

عەبدوڵا میروەیس، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر داوای رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك فەوجێكی پۆلیس بۆ پاراستنی زەویوزاری جووتیاران پێكدەهێندرێت و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر پێكهێنانی فەوجەكە دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك سەرقاڵی رێكخستنی میلاكە، كە لە 500 كەس پێكدێت، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو فەوجەش بۆ ئەوەیە چیتر سوپا دەستوەردان لە كێشەی جووتیاراندا نەكات.

جەختی لەوەشكردەوە، جێبەجێكردنی یاسای گەڕانەوەی زەویوزاری جووتیارانیش بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان، ئەركی سەرەكیی ئەم نوێیە دەبێت فەوجە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share