كێشەی هێڵی 33 كەیی ڤی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی چارەسەركرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كێشەی هێڵی 33 كەیی ڤی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی چارەسەركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كێشە لە هێڵی 33 كەی ڤی (وێستگەی دوكان ABB- پڕۆژەی ئاوی سلێمانی) دروستبوو كە بووە هۆی راگرتنی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆ لە لایەن هۆبەی گۆڕەر و كێبڵات بە هاوكاریی هۆبەی ئامێرەكان توانرا كێشەكە دیاریبكرێت كە تەقینی كێبڵ روویدابوو و دواتر لە ماوەیەكی كەمدا توانرا كێشەكە چارەسەربكرێت و دۆخی هێڵەكە ئاساییبكرێتەوە، هەر ئەمڕۆ دۆخی پێدانی ئاو بە شاری سلێمانی ئاسایی بووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆی دەکەونە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەویی رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی ئابی 2024ەوە سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆماردەکرێن. لە…
Total
0
Share