هەرێم کەمال ئاغا رایدەگەیەنێت، پارتی هەوڵدەدات پۆستی سەرۆککۆمار وەک فشار بەکاربهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌كانی عێراقیش بۆ خۆی قۆرخبكات، بێگومان ناتوانێت.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، یه‌كێتی جەخت له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دەکاتەوە، وه‌ک بەشەمافی خۆی و نه‌ریتی سیاسی له عێراق، پارتی بەشەمافی خۆی له به‌غداد وه‌رگرتووه، ئێمه له‌پێناو یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد یارمەتی کاندیدەکەی پارتیمان دا کە دەربچێت و ببێتە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پارتی بەشەمافی خۆی له عێراق وه‌رگرتووه، بۆیه پێویسته پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، پێمانوایه باسكردنی پرسی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ته‌نیا فشاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌رنا خۆشیان باش ده‌زانن كه پۆستی سه‌رۆككۆمار نه مافی ئه‌وانه و نه به‌پێی نه‌ریته سیاسییه‌كانیش مافی ئه‌وانه.
وتیشی، ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌كانی عێراقیش بۆ خۆی قۆرخبكات، بێگومان ناتوانێت، چونكه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له عێراق پەسەند نییە، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک یه‌كێتی له هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش داوای یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگیمان له پێكهێنانی حكومه‌ته‌كان كردووه، به‌ڵام پارتی هه‌میشه هه‌وڵیداوه زۆرینه‌ی پۆسته‌كان له هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بۆخۆی قۆرخبكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت.