سۆران عومەر رایگەیاند، داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێم نوێ نین و پێشتر رێکەوتنیان لەبارەوە کراوە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی یەک حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد گەیشتن بە رێکەوتنێک کە سێ داواکاری بۆ هەرێم تێدایە یەکێک لەوانەش کۆدی هەژماری مووچەخۆرانە، واتە ئەو داواکارییەی بۆ مووچەی مانگی دوو وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردووە نوێ نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەیە راستەوخۆ لە رێگای بانکی ناوەندییەوە مووچە بخاتە سەر هەژماری مووچەخۆر، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دەیەوێت خۆی مووچە بخاتە سەر هەژمارەکانیان.
باسیلەوەشکرد، حکومەتی فیدڕاڵی داوای کۆی نیوەی داهاتی نانەوتی دەکات بۆ ئەمەش داوای 150 ملیار دەکات، لە کاتێکدا هەرێم مانگی رابردوو تەنها 50 ملیاری رەوانەکردووە.
سۆران عومەر وتیشی، یەکێک لە داواکارییەکانی دیکەی بەغداد داوای داهاتی نەوتی دەکات، کە ئەمەش کێشەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدادە.