بەهای نەوتی خاو دابەزی

بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا دابەزی بەهۆی ئەوەی، گومان دەكرێت ڕێوشوێنە نوێیەكانی چین بەهۆی پەتای كۆرۆناوە خواست لەسەر نەوت كەمبكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 55 دۆلار و 55 سەنت، بەوەش لەچاو نرخی تۆماركراوی پێشووی 1.02%ی بەهاكەی دابەزیوە.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساسیش بەرامبەرە بە 52 دۆلار و 50 سەنت، بەهاكەی بەڕێژەی 1.19% لەدەستداوە لەچاو نرخی تۆماركراوی پێشووی.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەهۆی ڕێوشوێنە نوێیەكانی چین بۆ ڕێگری لە پەتای كۆرۆنا گومان دەكرێت خواست لەسەر نەوت كەمبێتەوە ئەوەش ترسی لەسەر بازاڕی نەوت دروست كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share