بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داوای درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە و ئەمڕۆ کۆتا وادەیە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا 79%ی هاوڵاتییانی سلێمانی بەشدارییان کردووە و فۆڕمیان پڕکردووەتەوە کە دەکاتە ملیۆنێک و 552 هەزار و 625 کەس.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 417 هەزار و 126 کەس فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: کەرکوک شایستەی خزمەتە، نەک لەبەر دار و پەردووی بارەگایەک بکرێتە زەمینەی ئاژاوە

فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، کەرکوک شایستەی خزمەتکردن و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەک لەبەر دار و پەردووی بینای بارەگایەک شارەکە…
Total
0
Share