لە حاڵەتێکی کەشناسیی دەگمەندا لە بیابانی سەماوە لە عێراق بەفر باری، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، لە مێژووی ناوچەکەدا ئەمە یەکەمجارە حاڵەتی لەو شێوەیە رووبدات.
ئەمڕۆ شەممە بەهۆی ئەو شەپۆلی نزمە پاڵەپەستۆیەی لە دەریای سوورەوە رووی لە عێراق کردبوو بەفر لە بیابانی سەماوە باری بە شێوەیەک رووبەرێکی فراوانی ناوچەکەی گرتەوە.
حەبیب ئەسەدی کە شارەزایەکی بواری ژینگە و کەشوهەوایە دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ناوچەکەدا بەفرببارێت، هۆکاری ئەمەش بۆ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و ئاووهەوا دەگەڕێتەوە.