لەبارەی نامەیەکی “ساختە”ـی فەیسبووکەوە هۆشداری دەدرێت

ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداریدەدات لە نامەیەکی “ساختە” کە لەم دواییانەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بۆ بەکارهێنەران دەنێردرێت.

بەپێی راگەیەندراوی ناوەندەکە، لە نامەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە ئەکاونتی بەکارهێنەرەکە لەکاردەخرێت بەهۆی پێشێلکردنی سیاسەتەکانی فەیسبووک، هەروەها لینکێک لەگەڵ نامەکەدا دانراوە و داوا لە بەکارهێنەران دەکات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەکەیان، لینکەکە بکەنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “ئەم کارە هێرشی ئەلیکترۆنییە و ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن، ماڵپەڕی ساختە دروستدەکەن کە هاوشێوەی ماڵپەڕی فەرمیی فەیسبووکە، بە ئامانجی فریودانی بەکارهێنەران و دزینی زانیارییە کەسییەکانیان”.

ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنی داوا لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەکات، کە ئەو نامەیەیان پێگەیشت، بە وردی ناونیشانی ماڵپەڕەکە بپشکنن و دڵنیاببنەوە لەوەی کە هەڵەی رێنووسی یان هێمای نامۆی تێدا نییە کە رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە ساختە کراوە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە کردنەوەی لینکی گوماناوی یان نەناسراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی دەستبەجێ دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد، دەستبەجێ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی…
Total
0
Share