مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق رێككەوتووین كە چارەسەری كێشەكان بە شەڕ رەتدەكەینەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان رێككەوتوون و شەڕ بۆ یەكلاكردنەوەیان رەتدەكەنەوە.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا بە بەشداری فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دۆخی ئێستای سوریا ئاڵۆزە و ئەم قەیرانەی ئێستا بەرۆكی سوریای گرتووە، تەنها بە دیالۆگی ناوخۆیی چارەسەردەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و لێكتێنەگەیشتنەكان، لەگەڵ دیمەشق رێككەوتوون كە شەڕ بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە.

روونیشیكردەوە، ئامادەن تەواوی دامودەزگاكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی نوێی سوریا تێكەڵبكەن، بەمەرجێك لەسەر بنەمای رێككەوتنی لە پێشینە و دوای دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ دیمەشقدا.

جەختی لەوەشكردەوە، هیچ ئەندامێكی پاشماوەی رژێمی پێشووی سوریا لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بوونیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: پێشکەوتووترین خزمەتگوزاریی شێرپەنجەیی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوایە

د. یاد نەقشبەندی، ڕایگەیاند، پێشکەوتووترین خزمەتگوزاریی شێرپەنجەیی بۆ منداڵان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەی هیوایە.…
Total
0
Share