کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لەبینایەک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵ لەکاتی کارکردندا لە بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی سیروانی قەزای کەلار کرێکارێک بەناوی (بەشیر یونس عەزیزی) لەدایکبووی 1975کە دانیشتووی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەمەبەستی کارکردن هاتووەتە گەرمیان لەکاتی کارکردندا لەبینایەک کە سەرقاڵی نەجاڕی بووە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا .

دەشڵێت، “ئێستا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد داود ئۆغڵو: هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە، رایدەگەیەنێت، هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت و ئیشەڵڵا جاری…
Total
0
Share