لوقمان غوفور رایدەگەیەنێت، پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هێندە گرنگ نییە، بەڵام دەرکردنی ئەو پۆستە لە ژێر چاو و چنگی پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ لایەنەکانی دیکەی کوردستان تەنیا شکاندنی پۆرتی پارتـ.ـییە لە بەغـ.ـداد.
لوقمان غەفور، رۆژنامەنووس، نووسیویەتی، خۆی راستییەکەی ئەوەیە، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو پۆستە گرنگ و پڕبایەخە نییە، کە کورد لە بەغداد، لە هەوڵی بەدەستهێنانیدایە و خۆی تووشی ئەو تەفرەقە و ناکۆکییە سیاسییە کرد، بەڵام دەرکردنی ئەو پۆستە لە ژێر چاو و چنگی پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ لایەنەکانی دیکەی کوردستان تەنیا شکاندنی پۆرتی پارتـ.ـییە لە بەغـ.ـداد، من زۆر دەمێکە وتوومە، پێویستە پارتـ.ـی حەقیقەتێک هەیە لەبەرچاوی بگرێت ئەویش ئەوەیە، پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان، بەشێوەیەکی سیاسییانە و برایانە، رێکخاتەوە.
دەشڵێت، بەڕاستی پـ.ـارتی دەبێت یەکەم شت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باشبکات، پارتـ.ـی ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی سیاسیی لە کوردستان و لە بەغداد بنێت، بەبێ دانوستان و پێکەوەیی لەگەڵ یەکێتی، هەر دژایەتییەکیش بکات، لە ئێستا و داهاتوو شکستدەهێنێت!
ئاماژەی بەوەشکردووە، پـ.ـارتی پێویستە سەرنجبدات، هەر لەدوای ئەو لێدوانەی مەسـ.ـعود بـ.ـارزانی، کە وتی: “پۆستی سەرۆککۆمار مەرج نییە بۆ یەکێتی و پارتـ.ـی بێت”، رێک یەکێتی ئەوەی جێبەجێکرد بەسەر جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە پارتی وت: “جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش نابێت تەنیا بۆ یەکێتی و پارتی بێت”.
لوقمان غەفور نووسیویشیەتی، بەداخەوە، دەیان جار بەداخەوە، پارتـ.ـی تووشی غرور بووە، بەتایبەت پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پرسی ریکلامکردن بە یەک ملیۆن دەنگ، بەتایبەتی تریش، کاتێک دەزانێت کە لە رووی دەنگی دەنگدەرەوە یەکێتی ناگات بە ئاستی پارتـ.ـی، بەڵام دەبێت پارتـ.ـی دڵنیابێت لە رووی پێگەی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە، ئێستا یەکێتی هاوشانی پارتییە!