كەسێك لە سەیدسادق بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا

كەسێكی تەمەن سەروو 50 ساڵ لە سەیدسادق كوژرا و بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری گوازراوەتەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كوژراوەكە تەمەنی 57 ساڵە، لەلایەن تیمەكانیانەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی گوازراوەتەوە.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەهیدانی قەزاكە بووە و قوربانییەكە دەستڕێژی گوللـە-ی لێكراوە.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان كوژراوەكە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنیان ده‌كرێت. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share