پیكابێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گوندی هیزۆپ كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەس دیكەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە گوندی هیزۆپ پیكابێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كۆنترۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن. ئەنجومەنی…
Total
0
Share