ئەمشەو ئەگەری بارینی نمەباران هەیە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، وەك پێشتر باسمان كرد پاش كەمێكی دیكە لە باشووری گەرمیانەوە قۆناغی یەكەمی كاریگەری شەپۆلی دەریای سوور دەستپێدەكات و ئەمشەو ناو بە ناو ئەگەری ( 2 تا 6 ) ملم باران هەیە.

دەشڵێت، “رۆژی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری باران نییە و درەنگانێگی ئێوارەی هەینی قۆناغی دووەمی شەپۆلی دەریای سوور دەگات و شەوی هەینی لەسەر شەممە و رۆژی شەممە ئەگەری بارانی باش لە سەرجەم ناوچەكانی گەرمیان هەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمیش لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشداریکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بۆنەی پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم لە شاری سلێمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال…
Total
0
Share