پزیشکێکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا ئاشکرایدەکات، “خواردنی نۆک یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک”.
ئەو پزیشکە دەڵێت، “ڤیتامین و کانزاکانی ناو نۆک کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا، بەوەش پاڵپشتیی دڵ دەکات و رێگری لە جەڵتەی مێشک دەکات بە خواردنی چەند قاپێکی بچوکی نۆک لە ماوەی هەفتەیەکدا”.
باس لەوەش دەکات، ئاسنی ناو نۆک ئاستی هیمۆگلۆبینی خوێن بۆ باری ئاسایی خۆی دەگەڕێنێتەوە و ئەو ترشە ئەمینییەی لایسین کە تێیدایە بەرپرسە لە رێکخستنی سیستمی بەرگریی لەش، بەهۆی کاریگەرییەکەیەوە دژەتەنی دژ بەو ڤایرۆسانە بەرهەمدەهێنێت کە دەچنە ناو لەش، هەروەها کرداری گەشەکردن و دووبارە دروستبوونەوەی شانە تێکچووەکان چالاک و باشتردەکات ئەو دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینانەی لە نۆکدا هەن چالاکیی خانەکان رێکدەخەن، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی دۆخی پێست.
بە بڕوای ئەو پزیشکە، نۆکی کوڵاو، دەتوانێت بە ئاسانی جێگەی دەرمانەکان بگرێتەوە وەک هاندەرێکی سروشتی سێکسی ئەگەر بە بەردەوامی بخورێت.