مەترسییەکانی ژیانی شار و سوودەکانی مانەوە لە سروشتدا

توێژینەوەیەکی نوێ زیانە تەندروستییەکانی ژیانی شار و سوودەکانی مانەوەی لە نزیکی سروشتدا دەرخستووە.

ژیان لە نزیکی سروشت و سەوزاییەکاندا و دوورکەوتنەوە لە شارەکان چەندین سوودی تەندروستیی هەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەو سوودانە زیاتر دەردەکەون، نوێترینیان بەپێی “دەیلی نیوز” ئەنجامی توێژینەوەیەکە دەریدەخات ژیان لە سروشت و سەوزاییەکاندا بە نزیکەی لە سەدا 16 ئەگەری جەڵدەی مێشک کەمدەکاتەوە.

لە شارەکاندا، بەهۆی هۆکار و ئامێرەکانی گواستنەوەوە ڕێژەیەکی زۆری دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین هەیە و هەڵمژینی بەردەوامی ئەم پێکهاتەیە ئەگەری جەڵدەی مێشک زیاد دەکات.

بە پێچەوانەشەوە سروشت و سەوزایی بە شێوازی جیاجیا سوود بە تەندروستی دەگەیەنن، وەک کەمکردنەوەی خەمۆکی و شڵەژان، دابینکردنی شوێنی گونجاو بۆ وەرزش و پاراستنی تەندروستیی مێشک.

هەروەها بەپێی پێگەی “سایێنس ئەلێرت”، پێویستە ڕوو لە شار و گوندی ژینگەدۆستانەتر بکەین، تاکو خۆمان لە تووشبوون بەو نەخۆشییانەی سەرچاوەکەیان پیسبوونی ژینگەیە، بەدووربگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج ئاشکرایانکردووە، جووڵەی دایکێکی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چالاکیی سییەکانی منداڵ دەبێت…
Total
0
Share