ترەمپ: ئەمریكا بەهێز بووەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بەرەو لوتكە و بە بەهێزی گەڕاوەتەوە و كار بۆ رێكخستنەوەی ئەو ئیدارە شەقوشڕە دەكەین كە وەك میراتی بایدن بۆمان ماوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەمین لێدوانیدا پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا و لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی رایگەیاند، ئەمریكا گەڕاوەتەوە و بەرەو لوتكە هەڵدەكشێت و لە ئێستاشدا كار بۆ چاككردنەوەی ئیدارە خواروخێچەكەی بایدن دەكەن.

وتیشی، “ئەمریكا-مان بەهێز كردەوە و لەئێستاشدا بەرەو لوتكەی دەبەین، ئەوەی ئیدارەكەم لەماوەی 43 رۆژدا ئەنجامیدا هیچ سەرۆكێك نەیتوانیوە ئەنجامی بدات”.

سەرۆكی ئەمریكا روونیشیكردەوە، “دەمەوێت بەخێرایی ئەنجومەنی نوێنەران كار بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای جێندەریی لەسەر منداڵەكانمان بكات و بۆ هەمیشە كۆتایی بەو ئایدۆلۆژییە سەقەتە بهێنێت كە دەڵێت، بەشێك لە منداڵەكانمان لە جەستەیەكی هەڵەدا قەتیسكراون”.

لەبارەی ئەو نووسراوەی پێش وتارەكەی لەلایەن سەرۆكی ئۆكرانیاوە پێیگەیشتووە، ترەمپ ئاشكرایكرد، “پێش ئەوەی لە بەردەم ئێوەدا كۆببمەوە، لەلایەن ڤۆلۆدیمێر زیلینسکى، سەرۆكی ئۆكرانیاوە پەیامێكی نوێ و دڵخۆشكەرمان پێگەیشت كە بە هەموو شێوەیەك ئامادەیی ئۆكرانیا بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا نیشاندەدات لەسەر پاراستن، كانزاكان و ئاسایش، كە هەنگاوێك لە بەدیهێنانی ئاشتی نزیكمان دەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ. ئیلهام…
Total
0
Share