بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ بە نووسراوی رەسمی، هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، زاخۆ، سۆران ئاگادار دەكاتەوە، كە ڕاوەماسی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ قەدەغەیە.
بە پێی نووسراوەكە بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان لە 10ی 3ی 2025 تاوەكوو 20ی 6ی 2025 و لە 21ی 6ی 2025، راوەماسی ئاسایی دەكرێتەوە.”
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، راوكردن بە كارەبا، ماددە ژەهراوییەكان، ماددە تەقەمەنییەكان، تۆڕی كون ورد و..هتد كە ببێتە هۆكاری لەناوبردنی بە كۆمەڵی زیندەوەرەكانی ئاوی لە هەموو كاتێكدا قەدەغەیە و رێگاپێنەدراو دەبێت.”