منداڵێکى ساوا لە کەرکوک دۆزرایەوە

منداڵێکى ساوا لە نزیک مزگەوتێک لە سنوورى کەرکوک دۆزرایەوە و رەوانەى نەخۆشخانە کرا.

پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، منداڵەکە کە تەمەنى دوو بۆ سێ رۆژە و کچە دوێنێ لە نزیک مزگەوتێکى ناحیەى قەرەهەنجیر دۆزراوەتەوە.

وتیشى، “پاش دۆزینەوەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

زوهێر رەزا، لێپرسراوی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی منداڵەکە ئێستا باشە و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: دەبێت سەرجەم سەربڕخانەکان مریشک بە ستیکەر و باڕکۆدەوە بخەنە بازاڕەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خستنەبازاڕی بەرهەمی سەربڕخانەکانی پەلەوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share